ئامۆژگاری بۆ وەبەرهینان لە بواری خانووبەرەدا(عقارات)

ئامۆژگاری بۆ وەبەرهینان لە بواری خانووبەرەدا(عقارات)

ئامۆژگاری بۆ وەبەرهینان لە بواری خانووبەرەدا(عقارات)
  • هەڵبژاردنی ناوچەیەكی تایبەت و زیندوو لە كاتی كڕینی شوقە

هەڵبژاردنی ناوچەیەكی تایبەت و زیندوو لە كاتی كڕینی شوقە یەكیكە لە یاسا بنەڕەتیەكانی وەبەرهێنەری سەركەوتوو. پێش كڕین لەسەر هەموو كەس پێویستە كە ناوچەیەكی زیندوو بۆ كڕینی خانووبەرە هەڵبژێرێ تاكو لە داهاتوودا قازانجی باشی لێبكات. تاكو وەبەرهێنەریكی سەركەوتوو بیت پێویستە ئاگات لە هەموو هەنگاویك بێت كە دەینییت.ناونیشانی خانووبەرەكە ڕۆڵێكی زۆر گرنگی هەیە بۆ قازانجكردن لە داهاتوودا. بە كورتی خانوبەرەی گونجاو لە شوێنی گونجاوە، پێویستە شوقەیەكی گونجاو لە ناوەندی شار هەڵبژێری، پێویستە نزیك بێت لە گەیاندنە گشتیەكان، نزیك بێت لە بازار، ئەم هۆكارانە كاریگەریان هەیە لەسەر ئەو خانووبەرەی كە هەڵیدەبژێری تا لە داهاتودا قازانج بكەیت
 

  • دیاریكردنی جۆری ئەو خانووبەرەی كە دەتەوێت بیكڕیت یاخود وەبەرهێنانی تیابكەیت

پێویستە دیاری بكەیت ئەو خانووبەرەی كە دەتەوێت بیكڕیت یاخود وەبەرهێنانی تیا بكەیت لە لایەنی تازەیی یا كۆنی خانووبەرەكەوە. چەند یاسایەكی گرنگ هەیە لە بواری خانووبەرە وە لە گرنگترین یاساكانی بواری خانووبەرە بریتییە لە شوێن و كڕینی خانوبەرەیەكی نوێ. بەپێی لیكۆڵینەوەكان نرخی خانووبەرە زیاد دەكات ساڵانە بەڕێژەیەكی دیاریكراو. زیادكردنی نرخی خانووبەرە دەوەستێتە شوێنەكەی و كاتی دروستكردنەكەی. گەر بێت و خانووبەرەكە نوێ بێت ئەوا ڕێژەی قازانجی زۆر دەبێت. هەوڵدە بەپێی توانا خانووبەرەیەك بكڕیت لە شوێنیكی تایبەت(وەك چوارگۆشەی زێڕینی شاری هەولێر) یاخود لە دەوروبەری شوێنە گرینگەكان بیكرە بە نرخێكی هەرزان. بۆ ئەوەی قازانجێكی باش بكەیت لە بواری خانووبەرە ئەوا دوای ئەم یاساییە بكەوە كە دەڵێت شوێن و شوێن و شوێن.

  • دیاریكردنی ڕێژەیەكی پارەی دیاریكراو بۆ كڕینی خانووبەرەیەكی گونجاو

دیاریكردنی ڕێژەیەكی پارەی دیاریكراو بۆ كڕینی خانووبەرەیەكی گونجاو كات و هیلاكیەكی زۆرت بۆ دەگەڕێنێتەوە،وەبەرهێنەر هێنەر دەبێ بە ئاگا بێت لەهەر هەونگاوێك كە دەینێت، بۆیە دەبێت بڕێكی گونجاو پارە دیاری بكات.نرخی خانووبەرە لە هەولێر لە ناوچەیەكەوە دەگۆڕێت بۆ ناوچەیەكی دیكە.بۆیە دیاریكردنی بڕێكی گونجاو پارەیەكی باشمان بۆ دەگەڕێنێتەوە.

  • دیاریكردنی ئامانجی كڕێن

دیاریكردنی ئامانجی سەرەكی بۆ كڕین یارمەتیمان دەدات بۆ هەڵبژاردنی خانووبەرەی گونجاو، پێش كڕینی خانووبەرە پێویستە لەسەرمان چەن شتێك بزانین و یەكێك لەوانەش ئامانجی كڕینمانە. ئامانجی كڕینی خانووبەرە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت، بەشێك لە ئێمە بە ئامانجی نیشتەجێبوون دەكڕێت وەبەشێكیش بە ئامانجی وەبەرهێنان. گەر بێت و خانووبەرەكە بۆ ئامانجی وەبەرهێنان بێت ئەوا دەبێت نزیك بێت لە بازار و گەیاندن و شوێنێكی زیندوو بێت. گەر بێت و خانووبەرەكەت بۆ نیشتەجێبوونە پێویستە كە نزیك بێت لە قوتابخانە و زانكۆ و دووربێت لە دەنگەدەنگی شار، ئەم هۆكارانە لە كەسێكەوە دەگۆڕێت بۆ كەسێكی دیكە.

  • ڕاوێژكردن بە لایەنێكی دیاریكراو پێش كڕێن

ڕاوێژپێكردنی لایەنێكی تایبەت بە كاری خانووبەرە پێش كڕین كارێكی زۆر باشە، كڕینی خانوبەرەیەك لە هەرێمی كوردستان كارێكی زۆر قورس نییە، لایەنی تایبەتی ڕاوێژكاری خانووبەرە هەیە لە هەرێمی كوردستان. پێویستە ڕاوێژ بە لایەنێكی باوەڕپێكراوبكەیت.ڕاوێژكردن بە لایەنێكی شارەزا یارمەتیمان دەدات بۆ كڕێنی خانوبەرەیەكی گونجاو و بتوانین قازانججیشی لێبكەین. یاخود دەتوانین لە ڕێگای هاوڕێ و كەسە نزیكەكان ڕاوێژیان پێبكەین و چەن پرسیارێكیان لێ بكەین، لەو پرسیارانەش: ناوەندی نرخەكان چەندە لەو ناوچەیەدا، لە داهاتودا ناوچەكە چۆن دەبێت؟، ناوچەكە هیچ پێشكەوتنێك بە خۆیەوە دەبینێ؟، وە پرسیاری دیكە لەسەر تەمەنی بیناكە و خزمەتگوزاریەكانی دیكە لە ناوچەكە.

 

  • لەو ناوچەیەی كە خانووبەرەی لێدەكڕیت نیشتەجێبە

لەو ناوچەیەی كە خانووبەرەی لێدەكڕیت نیشتەجێبە تاكو دوربكەویتەوە لە ئەنجامدانی هەر هەڵەیەك كە بیكەیت، نیشتەجێبونت لەو ناوچەیەی كە خانووبەرەكەی لێدەكڕێت كاتی زۆرت بۆ دەگەڕێنێتەوە. نیشتەجێبون لەو ناوچەیە بە ئاگا دەبین لە داهاتووی ناوچەكە و ئەو خزمەتگوزاریانەی كە لە داهاتودا پێی دەگات.

  • كڕینی خانووبەرەیەك كە كرێیەكی باش بكات

كڕینی خانووبەرەیەك كە كرێیەكی باش بكات لە خاڵەكانی پێشوتردا وتمان دەبێ كە ئامانجێكت هەبێت لە كڕینی خانووبەرەدا. لێرانە گرنگی دیاریكردنی ئامانجم دەزانین لە كڕینی خانووبەرەدا. پێوستە خوێندنەوە بۆ خانووبەرەكە بكەین لە هەموو لایەكەوە، گەر بێت و لایەنێكی خراپت هەبێت لە خانووبەرەكەدا ئەوە مانای ئەوە نییە كە رەفزی بكەینەوە بەڵكو دەبێت مامەڵەی لەسەر بكەین.  گەر بێت و خوێندنەوەیەك بۆ كرێی ئەو ناوچەیە بكەین ئەوا قازانجێكی زۆر باش دەكەین. ئەم خوێندنەوەیە هەموو لایەنەكان دەگرێتەوە لە پێدانی باج تاكو بەناوكردن بە تاپۆ. بینای تازە و نوێ كرێچی زۆرت بۆ دێنێت ئەمەش یانی قازانجی زۆر

 

  • كڕینی خانوبەرەیەك نزیك بێت لە خزمەتگوزاری گشتی

كڕینی خانوبەرەیەك نزیك بێت لە خزمەتگوزاری گشتی قازانجێكی باشمان دەداتێ، خزمەتگوزاری گشتی وەك هۆكارەكانی گواستنەوە، بازاڕەكان و قوتابخانەكان ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لە وەبەرهێنانی خانووبەرە. بێجگە لەو خزمەتگوزاریە گشتیانە دوكان و مۆڵەكانیش گرنگن، ئەم خزمەتگوزاریانە گرنگیەكی زۆریان هەیە بۆ وەبەرهێنان لەو خانووبەرەیە. گەر بێت و خزمەنگوزاری زیاتر بێت ئەوا خواست لەسەر ئەو خانووبەرەیە زیاددەبێت.

 

  • بەڕێوەبردنی خانووبەرەكەت دوای كڕینی

 بەڕێوەبردنی خانووبەرەكەت دوای كڕینی یەكێكە لە خاڵە گرنگەكانی بواری وەبەرهێنانی خانووبەرە. بەرێوەبردنی خانووبەرە پێكدێت لە نوێكردنەوەی خانووبەرەكەت دوای ماوەیەك لە بەكارهینانی تاكو كرێچی نیشتەجیبێت. نویكردنەوەی خانووبەرەكەت لە نێوان ماوەیەك بۆ ماوەیەكی دیكە كاریگەری دەبێت لەسەر نرخی خانوبەرەكەت لە داهاتوودا. ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت وەبەرهێنان لە خانووبەرەدا بكەن پێویستە خانووبەرەكەی بەشیوەیەكی رێك بەرێوەبەری تاكو قازانجێكی زۆری لێبكەیت، دەتوانی خانووبەرەكەت لەلایەن كەسێكی شارەزاوە بەرێوەببەی یاخود هەر خاوەن خانووبەرەكە خۆی بەرێوەی ببات