باشترین جۆری وەبەرهێنانی خانووبەرە

باشترین جۆری وەبەرهێنانی خانووبەرە

باشترین جۆری وەبەرهێنانی خانووبەرە

باشترین جۆری وەبەرهێنانی خانووبەرە

وەبەرهێنانی خانووبەرە
وەبەرهێنانی خانووبەرە یەکێکە لە وەبەرهێنانە هەرە بەناوبانگەکان لەجیهاندا ، بەو شێوەیەی داهاتێکی جێگیر بۆ هەردوو کەس و کۆمپانیاو حکومەت دابین دەکات ، ئەم داهاتەش بەزیادکردنی کات زیاد دەبێت، هەروەها جۆرێکی لەسەرخۆیە لەوەبەرهێنان بەهۆی پشت بەستن بەیەکێک لەپێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵک ، کە بریتییە لەنیشتەجێبوون .

جۆرەکانی وەبەرهێنانی خانووبەرە
وەبەرهێنانی زەوی
وەبەرهێنەر دەتوانێت لە یەکێک لە شوێنە گرنگەکان ، زەوی بکڕێت ، جا بازرگانی بێت یان نیشتەجێبوون ، ئینجا بۆ ماوەی مانگ یان چەند ساڵێک چاوەڕوان بێت و دووبارە بیفرۆشێتەوە بە چەند قاتی نرخی خۆی ، چونکە نرخی زەوییەکان بە گشتی بە تێپەڕبوونی کات نرخەکانیان بەرز دەبێتەوە ، بە پشت بەستن بە چەند فاکتەرێکی گرنگی وەک شوێن و خزمەتگوزاری و پێشکەوتن لە ناوچەکەدا .

بەكرێدانی خانوو
خانووبەرەی نیشتەجێبوون یەکێکە لەجۆرەکانی وەبەرهێنانی خانووبەرەی سەلامەت کە خواستی خانووبەرەی نیشتەجێبوون بەردەوام ڕوو لەزیادبوونە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانەوە وە وەبەرهێنانێکی سادەیە کە وەبەرهێنەر گەڕانەوەی ماددی  جێگیری دەست دەكەوێت، کە لەوانەیە بە کرێی بدات بە نرخێكی زۆر، بۆیە دەبێت لە ڕووبەرێکی گونجاودا وەبەرهێنان بکەیت، بۆ بەردەوام بوون لە بەکرێدانی یان فرۆشتنی لەکاتی پێویستدا، وە وەبەرهێنەری بواری خانووبەرەی نیشتەجێبوون لەوانەیە رووبەرووی چەند ئاستەنگێک بێتەوە، کە گرنگترینیان پێویستی خانووە هەموو جارێک بۆ پاراستنی ، چونکە هەندێک کرێنشین خانوەكە رووبەرووی كێشە دەكەنەوە،لە تیكدانی دیوار و زەوی و ئەشیاكانی ناوی، وە پێویستە چەند شتیك بكەین کە گرنگترینیان پێویستی خانووە هەموو جارێک بۆ پاراستنی و نویكردنەوەی، وە پێویستە چاككردنەوەی ئەمە لەسەر كرێچیەكە هەژمار بكریت.


فرۆشتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون
فرۆشتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە چەند ڕێگایەک جێبەجێ دەکرێت: 

  • وەبەرهێنەر بینایەکی تەواو دروست دەکات ، هەموو بیناکە یان هەر شوقەیەک بە تاک دەفرۆشێت ، بەڵێندەران زۆرجار ئەم شێوازە پەیڕەو دەکەن ، هەروەک ئەم شێوازە پێویستی بە سەرمایەیەکی گەورە هەیە ، زۆرجار یان خاوەنەکەی بەڵێندەرە یان شەریکی هەیە بە ڕێژەی سەدی قازانج ، یان پەنا بۆ قەرزێک دەبەن .
  • کڕینی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ فڕۆشتن ، زۆرێک لە وەبەرهێنەران پشت بەم شێوازە نابەستن هەرچەندە قازانجیكی گەورەی هەیە ، چونکە پێویستی بە سەرمایەیەکی گەورە هەیە ، وە پێویستی بە پشت بەستن بەدەڵاڵیش هەیە بۆ ئەوەی عەقار بە نرخێکی کەمتر لەو نرخە بەدەست بهێنێت کە دەیەوێت تاكو بە قازانج بیفرۆشێت .
  • کڕین و چاککردنەوەی یەکەی نیشتەجێبوون پێش فرۆشتنیان ، بەم شێوەیە وەبەرهێنەر دوای کڕینی خانووەکە پارە دەدات ، بە حساب بۆ باشترکردنی شێوەکەی ، دانانی سیرامیک یان گۆڕینی دەرگاو پەنجەرە یان هەموارکردنی دیزاینەکە ، کە بەشداری دەکات لە جوانکردنی خانووەکە و بەرزکردنەوەی نرخ لەکاتی فرۆشتندا .

وەبەرهێنان لە بینا بازرگانیەکان
یەکێکە لەباشترین جۆرەکانی وەبەرهێنانی خانووبەرە ، لەوانە پارکین ، بازاڕ ، سەنتەر  ، دوکان ، عەمبار و كۆگاكان ، چەن شتیك کاریگەری لەسەر سەرکەوتنی ئەم جۆرە عەقارە هەیە کۆمەڵێک فاکتەر هەن كاریگەری لەسەر سەركەوتنی ئەمە هەیە ، وەک مەرجەکانی شارەوانی و ڕێنماییەکانی سەلامەتی و دیزاینی باش و بازاڕکردن و ئەم وەبەرهێنانە بەچەند ڕێگەیەک ئەنجام دەدریت ، کە بریتین لە :

  • دروستکردن و بەکرێدانی باڵەخانەیەکی بازرگانی : یەکێکە لەباشترین جۆرەکانی وەبەرهێنان ، کەوەبەرهێنەر پارچە زەوییەکی گەورە دەکڕێت بۆ دروستکردنی باڵەخانەیەکی بازرگانی گەورە ، بەکرێیدەدات یان بەتەواوی یان بەدابەشکردنی بۆ یەکەی بچووک و بەکرێدانی .
  • دروستکردن و فرۆشتنی بینای بازرگانی : ئەم شێوازە پشت بە شوێن و ڕووبەری زەوی دەبەستێت و وەبەرهێنەر دوای دروستكردنی بیناکە بە نرخیكی زیاتر لە تێچووی دروستكردنی بیناكە دەیفرۆشێت ، یان بە شێوەی یەکەی بازرگانی بچووک دەیفرۆشێت و شێوازی دووەمی فرۆشتنیشی قازانجی زیاترە ، بەڵام زیاتر دەخایەنێت .
  • دامەزراندنی باڵەخانەیەکی بازرگانی لەگەڵ هاوبەشەکاندا : بۆ ئەوەی وەبەرهێنەر ئەم شێوەیە جێبەجێی بکات ، پێویستە وەبەرهێنەر لە شوێنێکی باشدا خاوەنی زەوی بێت ، وە کۆمپانیایەک بەکار بهێنیت بۆ دروستکردنی بیناکە لە بەرامبەردا قازانج بەدەست دەهێنێ یان بەدەستهێنانی یەکەی بازرگانی بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینێت.